57
زووم..
وریشە مورادی، ژنە زیندانیی سیاسیی کوردی رۆژهەڵات، کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی مافی چارەسەری پێنادرێت و لە سەردانی پزیشک بێبەش کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وریشە مورادی بەهۆی ئازارەکانی زیندانەوە تووشی چەندین کێشەی تەندروستی بووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندان تا ئێستا لەژێر فشاری دەزگا ئەمنییەکان رێگەیان نەداوە رەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان بکرێت.
وریشە مورادی ساڵی 2023 لە نزیک شاری سنە دەستگیرکرا و دواتر بۆ ماوەی پێنج مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیرا و دوای ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بە تۆمەتی یاخیبوون سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.