69
زووم..
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی کاپیتۆڵ هێڵ رایگەیاند، دیمەشق پەیامی ئەرێنی بۆ ناردووین و پەیوەندی ناڕاستەوخۆمان هەیە لەگەڵیان.
مەسعود بارزانی گوتی، پێشینەی دەسەڵاتدارانی ئێستای دیەشق دەزانن، بەڵام دوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، هەڵوێستیان بۆ ئاشتی گۆڕاوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، دوای ئەوەی هاتنە سەر دەسەڵات، پەیامی ئەرێنیمان بۆ ناردوون، داوامان کردووە ئاشتی بەرقەرار بێت و لەگەل کورد بگەن بە رێککەوتن، ئەوانیش لەسەر بنەمای ئەو پەیامانە، داوایان کردووە کورد یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بێت و بە یەک داواکاریی بچنە دیمەشق.
باسی لەوەشکردووە، پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژاڤا و دیمەشق بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکەین.