زووم..
رۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، وەک یەکەم ئەمریکیی لە مێژووی کڵێسا کاسۆلیکییەکان بووە پاپای ڤاتیکان و بە لیۆی چواردەهەم ناوزەند دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کەنیسەی سانت پیتەری ڤاتیکان، بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس، لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، لیۆی چواردەهەم لە باڵکۆنی کاردیناڵەکان دەرکەوت.
لیۆی چواردەهەم، پاپای نوێی ڤاتیکان، لە یەکەم گوتاریدا بانگەوازی ئاشتی ئاڕاستەی هەموو گەلانی جیهان کرد، داواش دەکات، لەڕێی گفتوگۆوە پردەکان دروست بکرێن، بەیەکەوە، بەبێ ترس و دەست لەنێو دەست بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن.
لیۆی چواردەهەم 267ـمین پاپای ڤاتیکان، تەمەنی 69 ساڵە، خەڵکی شیکاگۆی ئەمریکایە، بەشێکی ژیانی پیشەیی لە پیرۆ بەسەربردووە، لە ساڵی 2023 کراوە بە کاردیناڵ، دواتر لە ڤاتیکان پۆستی وردبوونەوە لە کاندیدکردنی قەشەکانی سەرانسەری جیهان وەرگرتووە، بە یەکێک لە گرنگترین پۆستەکانی کڵێسای کاسۆلیکییەکان دادەنرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازیکرد دیارییکردنی پاپای نوێی ڤاتیکا و رایگەیاند، شەرەفمەندییە یەکەم ئەمریکی وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرێت.
رۆژی 21ـی نیسانی رابردوو پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.