تیروپشکى قۆناغى سێیەمى خولى پلە سێى عێراق راکێشرا، سیروانى نوێ لە کۆمەڵەى سێیەم و سلێمانى لە کۆمەڵەى چوارەمدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتى ئایارى 2025 لە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى عێراق تیروپشکى قۆناغى سێیەمى خولى پلە سێى عێراق بۆ گەیشتن بە خولى پلە دووى 2025/2026 راکێشرا.
20 یانە بەشداربووەکەى قۆناغەکە بەسەر چوار کۆمەڵەى پێنج تیپیدا دابەشکران و یارییەکانیش بە شێوازى خول بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، واتە هەر یانەیەک چوار یارى دەکات.
یانەى سلێمانى لە کۆمەڵەى چوارەمدایە و یانەى سیروانى نوێش خۆى لە کۆمەڵەى سێیەمدا دەبینێتەوە.
18ى ئەم مانگە گەڕى یەکەمى قۆناغەکە دەستپێدەکات، سلێمانى چاوەڕوان دەبێت، بەڵام سیروانى نوێ رووبەڕووى یانەى دەغارە دەبێتەوە.
کۆمەڵەکانى قۆناغى سێیەمى خولى پلە سێى عێراق:
کۆمەڵەى یەکەم: سەناعەى خەربى، سەڵاحەدین، مەشروع، شەباب ئەمیر، ئارارات
کۆمەڵەى دووەم: سیاحە، فۆسفات، نیل، ئەکەد، فەلاحییە
کۆمەڵەى سێیەم: دیفاع جەوى، بەلەد، دەغارە، مەیمونە، سیروانى نوێ
کۆمەڵى چوارەم: رەد، بەلەدروز، حور، خلیجى عەرەبى، سلێمانى