48
زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وەک دوادەرفەت رۆژی 24ـی ئەم مانگەی بۆ بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردووە بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی نوێ هەڵبژێرن.
کۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی کۆنفرانسەکەی رۆژی 26ـی نیسانی رابردووی گۆڕانەوە، لەسەر داواکاری یاسین حەمەعەلی رێگەپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان، بەگوێرەی مادەی شەشی یاسای پارتە سیاسییەکان و ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەرفەتێکی دیکە دەدەنە گۆڕان بۆ بەستنی کۆنفرانسی گشتی.
دەشڵێت، رۆژی 24ـی ئەم مانگە دیاریکراوە بۆ گۆڕان، بۆ ئەوەی کۆنفرانسی گشتیی خۆی ببەستێت و فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکان راسپێردراوە کە شوێنێکی گونجاو بۆ بەستنی کۆنفرانسەکەی گۆڕان دیاریبکەن.