زوومی کلتووری
بڕیارە لە ١٠ـی ئەم مانگەوە تا ١٤ـی مانگ، لە شاری بەغداد، کۆنگرەی نەتەوەیی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە بچێت.
لەم کۆنگرەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و کەسایەتی دیاری ناوچەکە بەشدار دەبن، بڕیارە ‘ ئۆرکسترای سیمفۆنیای نیشتیمانی عێراق’ ژمارەیەک لە شاکارەکانی نێو موزیکی کلاسیکی جیهانی و عەرەبی پێشکەش بکات و یەکێک لەو موزیسیانەی بانگهێشتی ئەم ئۆرکسترایەکراوە، سۆڵیست و ژەنیاری ناسراوی کورد ئالان عارفە.
ئەم موزیسیانە لە لێدوانێکی تایبەت بە زوومی کلتووریدا دەڵێت: هاوشانی کۆمەڵی هونەرمەندی بە ئەزموونی وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا، وەک سۆڵیستێکی کورد دەست نیشانکراوم، بۆ نمایشی موزیکی کوردی.
هەروەها دەڵێت: بۆ من زۆر گرنگە پەیامی ئەوە بگەیەنم لەم وڵاتەدا نەتەوەی کورد بەشێکی سەرەکییە لە پێکهاتەی ئەم وڵاتە و پەیامی ئاشتی دەبەخشێت بە جیهان و خاوەنی جوانترین رەسەنایەتییە لە ناوچەکەدا.