47
حوڕییەت
- هاوسەرگیریی کچێکی شەش ساڵ لە رێگەی مەلایەکەوە ناڕەزایی گەورەی لێدەکەوێتەوە
- رۆژی یەکشەممە ئەردۆغان و پوتین لەبارەی دۆخی ئۆکراین کۆدەبنەوە
- تورکیا لە رووی بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلمەوە لەپێشەوەیە
سەباح
- ئەردۆغان: رۆژئاواییەکان دوڕوون و ناتوانن لێپرسینەوە لەگەڵ ئێمە بکەن
- لەمەودوا لە فڕۆکەکانیشدا دەتوانرێت بە تەلەفون قسە بکرێت
- یاسای باڵاپۆشی لە تورکیا هەموار دەکرێتەوە
سوزجو
- لە 20 ساڵی رابردوودا، 440 هەزار کچی خوار 18 ساڵ منداڵیان بووە
- داوا دەکرێت کەمترین موچە لە تورکیا لە حەوت هەزار و 845 لیرە کەمتر نەبێت
- بڕیارە 500 هەزار کارمەندی گرێبەست، دابمەزرێن
یەن ئوزگور پۆلیتیکا
- لە 21 رۆژی رابردوودا تورکیا 60 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر “رۆژئاڤا کوردستان”
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا: ئەمساڵ پێنج و هەزار و 323 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراون
- لە ناوچەی زرگانی حەسەکە تورکیا 400 ماڵی هاوڵاتیانی روخاندووە