زووم..
ئەکاونتی ئەکرەم ئیمامۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بلۆک کرا.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی جومهوریەت، کاتێک بەکارهێنەران سەردانی پەڕەی ئەکرەم ئیمامۆغلو دەکەن، پەیامێکیان پێشکەش دەکرێت کە دەڵێت، بەهۆی داواکارییەکی یاسایی، دەستڕاگەیشتن بەم لاپەڕەیە لەنێو جوگرافیای تورکیا سنووردار کراوە.
لاپەڕەی ئیمامۆغڵو نزیکەی 10 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە و سنووردارکردنی کاردانەوەی بەربڵاوی لە سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێناوە، زۆرێک لە هاووڵاتیان و چالاکانی سیاسی بە کردەوەیەکی دژ بە ئازادیی رادەربڕین ناوی دەبەن.
ئیمامۆغڵو دوای ئەوەی دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی سیلیڤری، بووەتە هێمای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تورکیا و لەڕێی لاپەڕەی ئێکسەوە پەیامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان بڵاودەکردەوە.