62
زووم..
شەڕ و پێکدادانی هیندستان و پاکستان بەدرێژایی سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکانی کشمیر بەردەوامە، درەنگی شەوی رابردوو بە تۆپهاوێژ و دۆشکە وەڵامی یەکتریاندایەوە.
هاوکات سوپای پاکستان رایگەیاند، لە نزیک بنکەیەکی دەریایی لە شاری لاهور، درۆنێکی هیندستانیان خستووەتەخوارەوە.
لە شەوی سێشەممەوە دوای بۆردومانەکانی هیندستان،، هەردوو وڵات لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا خوێناویترین رۆژیان بەڕێکرد، بەچڕی بۆردومانی یەکتریان کرد، بەهۆیەوە 43 کەس لە هەردوولا کوژراون، 31ـیان پاکستانی بوو، 12ـشیان هیندی، لە کاتێکدا هەڕەشەی هێرش و پەلاماری سەربازی کۆتایی نەهاتووە، پاکستان باس لە داڕشتنی پلانێک دەکات، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی هێندستان.