93
زووم..
بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، دەیانەوێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا بکەن.
محەمەد کەمال، بەرپرسى لقى سێى پارتى دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بە زوومی گوت، پێشنیازیان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەیەک لیست بەشداری بکەن، نەک تەنها پارتی و یەکێتی پێکەوە لیستێکیان هەبێت.
گوتیشی، لە چەند رۆژى داهاتوودا لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن لەسەر بەشداریی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو، داوایانکردووە لەگەڵ پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەتایبەتی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، بە یەک لیست بەشداری بکەن.