زووم..
چەند سەرچاوەیەک بە زوومیان راگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار بیانوو دەگرێت و نەیەوێت پارە بنێرێت.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکی نییە و هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە وەزیری دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنج رەوانە بکات.
سەرچاوەکان دەشڵێن، ئەگەر پارەی مووچەش رەوانە بکرێت، هێشتا دابەشکردنەکەی دەگاتە ناوەڕاستی ئەم مانگە.
هەفتەیەک لە مانگی پێنج تێپەڕیوە، هێشتا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکراوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، عێراق کێشەی کەمی نەختینەی هەیە و نووسینگەی تەیف سامی بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی گوتووە، “کێشەکە چارەسەر بکەین مووچە دەنێرین.”
دوێنێ سێشەممە 06-07-2025 سروە محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق بە زوومی راگەیاند، “کێشەی کەمی نەختینە بەمزووانە چارەسەردەکرێت و دڵنیام لەم چەند رۆژەی داهاتوو مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.”