زوومی کلتووری
دەرهێنەری ناسراو، چاد ستاهاڵسکی، لەبارەی بەشی پێنجەمی کۆمەڵە فیلمەکانی جۆن ویکەوە دەڵێت، چیرۆکی ئەم بەشە تەواو جیاوازتر دەبێت لە بەشەکانی پێش خۆی.
هەرچەندە بەشی چوارەمی ئەم فیلمە وەک دەرخەری چارەنووسی کارەکتەری جۆن ویک درووستکرا و تێیدا جۆن کوژرا، بەڵام کۆمپانیای لاینزگەیت گەڕانەوەی کیانۆ ریڤزی بۆ بەشی پێنجەمی کۆمەڵە فیلمەکە پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەم گەڕانەوەش بە گووتەی ریچارد ستاهێلسکی، رەنگە بەو جۆرە نەبێت کە لە دنیای هۆڵیوودا باوە.
ئەم دەرهێنەرە بە ماڵپەری ئیمپایەری راگەیاندووە، تەقریبەن چیرۆکی فیلمەکە لە بەشی چوارەمدا کۆتایی پێهاتووە، هەربۆیە بەشی پێنجەم شوێن رووداوەکانی ئەو بەشە ناکەوێت، تەنها رێگەی گەڕانەوەی کارەکتەری جۆن ویک، درووستکردنی چیرۆکێکی سەربەخۆیە، هەر بۆیە لەو باوەڕەدام کاتێ هەمووان ترەیلەری فیلمەکە دەبینین توشی شۆک دەبن و پەلەیانە سەیری فیلمەکە بکەن.