25
زوومی کلتووری
مارینا بیکاسۆ، نەوەی پابلۆ پیکاسۆ، ئاشکرای کردووە خاوەنی یەکێک لە تابلۆ رەنگ ئاوییەکانی ڤێنسان ڤان کوخە و دەیەوێت لە هەراجخانەی ثۆسبیس لە نیو ێۆرک، بۆ فرۆشتن نمایش بکات.
ئەم تابلۆیە کە ناوی ‘ژنێک لە دارستان’ـە ١٨٨٢ درووستکراوە و نرخەکەی لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ هەزار دۆلار خەمڵێنراوە.
تابلۆکە لە فیگەری ژنێک پێکاهاتووە، شاڵێکی بەسەر شانەوەیە و لە نێو کۆمەڵە دارێکدا لە حاڵەتی پیاسەکردندایە.
لە پشت تابلۆکەشەوە وێنەیەکی تر هەیە، کە بەلەمێکی تەواونەکراوە لە قەراخ دەریایەکدا، بەڵام تا ئێستا ئەم بەرهەمە لە لیستی هیچکام لە تابلۆکانی فانکوخدا تۆمار نەکراوە.
مارینا پیکاسۆ، لە ١٩٨٧ دا ئەم تابلۆیەی لە فرۆشیارێکی هونەری کڕیوە.