166
ئای
- دوای چەندین ساڵ لە هۆشداریی، مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا لە وەرزی زستاندا قەیرانێکی مەترسیدار بۆ ئەو وڵاتە دروستدەکات
- ئەو پۆلیسەی کە لە ئایاری 2020 لە کوشتنی جۆرج فلۆید هاوکاریی بکوژی سەرەکی کرد، بە سێ ساڵ و نیو زیندانی حوکمدرا
- ئەو خێزانانەی کە لە دوو دەیەی رابردوودا لە ئەفغانستان هاوکاری هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکایان کردووە، لەلایەن تاڵیبانەوە روبەڕوی مەترسی بوونەتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بە سەندیکا مانگرتووەکانی کارمەندانی وڵاتەکەی دەڵێت زیادکردنی مووچە دەبێتتە هۆی هەڵاوسانی زیاتر لە بازاڕدا
- دوای رێککەوتنەکەی گروپی G7 بۆ دیاریکردنی نرخی نەوتی روسیا، پوتین بەڵێندەدات نەوت بەو وڵاتانە نەفرۆشێت کە بڕیارەکە جێبەجێدەکەن
- بە سەردانەکەی شی جینپینگی سەرۆکی چین بۆ سعودیە، پەیوەندیی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و چین گەرموگوڕتردەبێت
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی مانگرتنی سەرتاسەریی پەرستارانی بەریتانیاوە زیاتر لە 1500 نەشتەرگەریی هەڵوەشێنراونەتەوە
- روسیا بەنیازە باشترین فڕۆکەی جەنگیی بداتە ئێران لەبەرامبەر پێدانی درۆن
- لەکەنەدا ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان ناخەون، خۆیان ناشۆن یاخود نان ناخۆن، دەتوانن سکاڵا لەدژی دروستکەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بکەن
تایمز
- مانگرتنی کرێکارانی خزمەتگوزاریی شەمەندەفەر لە بەریتانیا نزیکدەبێتەوە لە مانگێک
- پنتاگۆن گڵۆپی سەوز بۆ ئۆکراین هەڵدەکات “بۆ ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ ناو خاکی روسیا”
- دوای سوککردنی رێکارەکانی خۆپارێزی، ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تادێت زیاتر دەبن و کەیسی مردنەکان دەشاردرێنەوە