زووم..
ئەمریکا و حوسییەکان بە نێوەندگیریی عومان ئاگربەستیان راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، حوسییەکان بەڵێنیانداوە کەشتییەکانیان لە دەریای سوور نەکەنە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە رایگەیاند، لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن گەیشتووینەتە رێککەوتن، ئێمە بۆردومانەکان رادەگرین، ئەوانیش هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانمان.
ترەمپ دەڵێت، حوسییەکان شەڕیان ناوێت، خۆیان بەدەستەوەداوە، لەبەرئەوە واشنتن هێرشەکانی رادەگرێت.
هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی عومان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، نێوەندگیرییان لەنێوان ئەمریکا و حوسییەکان کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی راگرتنی هێرشەکان.
هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، راگرتنی هێرشەکان بۆ پشتیوانییە لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە گەڕی چوارەمی بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە بۆچوونی ئیسرائیلییەکانیش، کەناڵی 12 ئیسرائیلی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندووە، ترەمپ، تەلئەبیبی ئاگادارنەکردووەتەوە لە راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر حوسییەکان، بۆیە ئەو بڕیارە شۆکهێنەر بووە بۆ ئیسرائیل.