زوومی کلتووری
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، ستۆدیۆی مارڤڵ، بۆ زیاتر سەرنج راكێشانی بینەران و بە بازاڕکردنی فیلمەکەی دوای یەک هەفتە پیشاندانی لە سەر پەردەی سینەماکانی ناوی فیلمی ‘THUNDERBOLTS’ـی گۆڕی بە ناوی THE NEW AVENGERS.
لە ساتە وەختی کۆتایی فیلمەکەدا، کەسایەتی دو فۆنتین، لەگەڵ ئەندامانی گرووپی ‘ثاندەرپۆڵدس’ دەکەونە رێکەوتن تا گرووپێکی نوێی تۆڵە سێنان بەناوی THE NEW AVENGERS درووستبکەن.
ناوە نوێکەش لەم گرووپەوە هاتووە.
مارڤڵ و دیزنی لە دوێنێوە دەستیان کردووە بە لابردنی هەموو ئەو بیلبۆردانەی کە ناوی ‘THUNDERBOLTS’ـی لەسەرە، تاوەک و لە جێی ئەوە پۆستەری نوێ بە ناوە نوێکەوە دابنێن.
هەندێ لە بینەرانی مارڤڵ رەخنەی تووند لە ستۆدیۆکە دەگرن و دەڵێن، نە دەبوو، مارڤل لە پێناو بەبازاڕکردنی فیلمەکەدا هیچ ساتەوەختێکی فیلمەکە بۆ ئەو بینەرانە ئاشکرا بکات کە تا ئێستا فیلمەکەیان نەبینیوە.
ئەم فیلمە بەیەکێک لە سەرکەوتوو ترین فیلمەکانی مارڤڵ دادەنرێت کە تەنها هەفتەیەکە هاتووەتە سەر پەردەی سینەماکان و بەم ماوەیەش داهاتی ١٦٢ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.