57
زوومی کلتووری
رۆمانی ‘جەیمز’ لە نووسینی ‘پێرسیڤاڵ ئڤێرێت’ توانی خەڵاتی باشترین رۆمانی پۆڵتیزێر’ـی ٢٠٢٥بباتەوە.
رۆمانەکە ٢٤ـمین رۆمانی نووسەرە و دووبارە نووسینەوەی رۆمانی ‘بەسەرهاتەکانی هاکلبێری فین’ـە.
بەخشینی خەڵاتەکە بە رۆمانی ‘جەیمز’ وادەکات ئۆتۆماتیکی رۆمانەکە ببێتە باشترین رۆمانی ٢٠٢٤ـی ئەمریکا و هەر لەگەڵ راگەیاندنی بەدەست هێنانی خەڵاتەکە خوێنەرانی نووسەری رۆمانەکە روو لە هەڵکشان بکات.
ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ نووسەرێکی ٦٨ ساڵە کە تا ئێستا وەک پێویست نەناسراوە.
شانۆنامەی ‘ئامانج’ لە نووسینی ‘جەیکۆبس-جنکینز’ کە درامایەکی خێزانییە، توانی خەڵاتی بەشی باشترین شانۆنامە بەدەست بهێنێت.
لە بەشی کتێبی بیۆگرافیشدا، جەیسۆن رۆبێرتس بە کتبی ‘هەموو شتێکی زیندوو: کێىڕکێیەکی گەورە و مەرگاوی بۆ ناسینی تەواوی ژیان’ بووە براوەی خەڵاتی ‘پوڵتیزێر’.