زووم..
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ئاک پارتی، پێشبینیدەکات پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەچەند رۆژی داهاتوودا چەک دابنێت.
عومەر چەلیک لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاک پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیای بێ تیرۆر، سیاسەتی سەرەکی حکومەتی تورکیایە، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەش دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە تورکیایەکی بێ تیرۆردا.
بەگوتەی عومەر چەلیک، لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا هەوڵ هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی پرۆسەی ئاشتی و دروستکردنی تەمومژ لەسەر پرۆسەکە، بەڵام پێشبینیدەکەن پەکەکە لەچەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوی جدی بۆ جێبەجێکردنی پەیامەکەی ئیمراڵی بنێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
بانگەوازەکەى ئۆجالان لە 27ـى شوبات بۆ بەستنى کۆنگرەى پەکەکە و چەکدانان راگەیەندرا، دوای ئەوەش پەکەکە راستەوخۆ ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاند، بۆ بەستنی کۆنگرەی چەکدانانیش داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و ئازادکردنی دەکات.