زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، قسەیان لەبارەی جەنگی ئۆکراین و غەزەکرد، ترەمپ دەڵێت، پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمداربووە.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان پێکەوە کاردەکەین بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی بێمانا و خوێناوی نێوان روسیا و ئۆکراین.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئەردۆغان ترەمپی بانگهێشت کردووە سەردانی تورکیا بکات، نیازی خۆشی بۆ سەردانی ئەمریکا پێراگەیاندووە.
هاوکات سەرۆکایەتیی تورکیا لە راگەیەندراوێکد دەڵێت، ئەرۆغان پشتیوانی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ دووپاتکردوەتەوە بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی روسیا و ئۆکراین.
ئەردۆغان باسی لە قەیرانی مرۆیی کەرتی غەزە کردوە کە گەیشتوەتە دۆخێکی مەترسیدار، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ ئاگربەست و گەرەنتی ئاشتی هەمیشەیی لەناوچەکە دەربڕیوە.
LVO