63
زووم..
بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان توشی هەناسەتەنگی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکانی کەرکوک، تەنها ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە، ٩٤ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
هەروەها لە هەولێر و سلێمانیش ژمارەیەک لە خەڵکی بەهۆی هەناسەتەنگییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی، خۆڵبارین تا سبەی بەردەوام دەبێت.