زووم..
هەر سەبارەت بە کێشەی نەختینە لە عێراق، بانکی رافیدەین دەڵێت، کارەکان زۆر بە باشی بەرێوەدەچن و توانایان هەیە تەواوی ئەرکە داراییەکان جێبەجێبکەن.
ئەحمەد سامر غەریری بەڕێوەبەری بەشی پارەدان و ژمێریاری لە بانکی رافیدەین بە ئاژانسی هەواڵی عێراق گرتووە، دۆخی دارایی بانکی رافیدەین زۆر نایابە، توانای هەیە بێ هیچ بەربەستێک، تەواوی خەرجی و پابەندییەکانیان بەرامبەر حکومەت و هاوبەشەکانی بەجێبگەیەنێت.
هەر بەگوێرەی گوتەی ئەو بەرپرسە، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی رایکێشاوە، لە هەژماری خۆی دەریکردووە، پەیوەندی بە پارەی دانراوی هاووڵاتیانەوە نییە، چونکە لەسەدا 80ـی پارەی دانراوی دامەزراوەکانی حکومەت لە بانکەکان، لە ژێر رکێفی وەزارەتی داراییدایە.
هەروەها دڵنیاییداوە، پارەی دانراوی حەوت ملیۆن بەشداربوو پارێزراوە، بانکی رافیدەین پابەندە بەرامبەر هاوبەشەکانی و توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەیە.