73
زووم..
بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، خوێندنگەی گوندی گورگەیی کوێخا مارف لە سنووری چەمچەماڵ رووخا و چەند ستوونێکی کارەبای گوندەکەش زیانی بەرکەوتووە و لە ئێستادا کارەبای گوندەکە بە تەواوی بڕاوە.
شۆڕش کوێخا مارف، ئەنجومەنی گوندەکە لەبارەی زیانەکانی رەشەباکەوە بە زوومی راگەیاند، بەهۆی رەشەباکەوە خوێندنگەی گوندەکە بە تەواوی رووخاوە و بەو هۆیەوە دەوامی خوێندن راگیراوە. دەشڵێت، چەند ستوونێکی کارەباش کەوتوون بەسەر ماڵەکانی گوندەکە و مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی گوندەکە دروستکردووە.