73
زووم..
روانگەی سوری رایگەیاند، بە چاودێریی هاوپەیمانان، هەسەدە 40 چەکداری داعشی رادەستی حکومەتی عێراق کردەوە.
روانگەی سوری ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو 40 چەکدارەی داعش لە زیندانەکانی رۆژاڤادا بوون و هاوپەیمانان لە زەمین و ئاسمانەوە چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.
دەشڵێت، ئەو چەکدارانە لە دەروازەی تەلکۆچەری سنووری رۆژاڤا لەگەڵ عێراق رادەستی حکومەتی عێراق کراونەتەوە و بڕیارە لە رێوشوێنێکی توندی ئەمنیدا لە عێراق دادگایی بکرێن.
رۆژی 15ـی نیسانی رابردووش 240 خێزانی عێراقی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گەڕێنرانەوە عێراق و ئامانجیش لەو هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر کەمپەکە و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی تەواوی خێزانە عێراقییەکانی دیکەیە لە کەمپەکە.