زووم..
ئەمڕۆ مانگێک بەسەر خنکانى ئاڤێستا یوسف لە رووبارى تەنگاتورا لە سنوورى قەزاى مێرگەسوور تێدەپەڕێت و تائێستا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بە شوێنیدا بەردەوامە، ئەمڕۆ بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی یەکلاکەرەوە دەبێت
زوومى سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ هەڵمەتێکى فراوان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بەرگریى شارستانیی سۆرانەوە ئەنجام دەدرێت و 200 کارمەند تێیدا بەشدار دەبن بۆ ئەوەی سەرەداوێکیان دەستبکەوێت و هەڵمەتەکە وەک کۆتا رۆژی مانگی یەکەمە لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا.
ماوەى مانگێکە تیمەکانى بەرگرىى شارستانى و هاووڵاتییان بە وردى بەدواى تەرمى ئاڤێستا یوسفدا دەگەڕێن و هیچ سەرەداوێکیان نەدۆزیووەتەوە.
زوومى سۆران دەشڵێت، ئەمڕۆ تەرمی ئاڤێستا نەدۆزرێتەوە ئیتر لەم مانگەدا بۆ دۆزینەوە و گەڕان بەدواى تەرمەکەی هەفتانە تەنها دوو رۆژ تیمەکانى بەرگریى شارستانى سۆران گەڕان و پشکنینی خۆیان ئەنجام دەدەن.
رۆژی پێنجی مانگى رابردوو، ئاڤێستا یوسف، مامۆستایەکی گرێبەست بوو لە شاری هەولێر، لەگەڵ کەسوکارەکەی بۆ سەیران چوونە دەڤەری بارزان، ئاڤێستا کەوتە رووباری تەنگاتورا، لەو کاتەوە بێسەروشوێنە، چەندین تیم رۆژانە و هەفتانە بەدوایدا دەگەڕێن و تائێستا نەیاندۆزیوەتەوە.