75
زووم..
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە گرنگیی چارەسەریی ئاشتییانە و دیالۆگی نیشتمانیی گشتگیر لە یەمەن دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فواد حسێن لە سعودیە چاوی بە شایع موحسن زەندانی، وەزیری دەرەوەی یەمەن کەوتووە، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و کۆی پێشهات و ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەردوولا تیشکیان خستووەتەسەر بارودۆخی یەمەن، فواد حسێنیش جەختیکردووەتەوە لەوەی عێراق پشتیوانی لە هەموو هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاسایش و ئاشتی بۆ یەمەن.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دوو وەزیرەکە تایبەتبووە بە گرنگیی بەستنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەتایبەتی لەم دۆخە هەرێمییەی ئێستا هەیە.