زووم..
حەبیبوڵا سەباری، جێگری هەماهەنگکاری سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، پێویستە سوپا خۆی بۆ داهاتوو ئامادە بکات و رەوتی راهێنان و کەلوپەلی نوێ بۆ خۆی دابین بکات.
حەبیبوڵا سەیاری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا دەڵێت: بە دۆخی ئێستا و کەلوپەلی ئێستاوە، ناتوانین بەرەنگاری هەڕەشەکانی داهاتوو ببینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە زیاتر لە 80%ـی پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران لە ناوخۆدا دابین دەکرێت و لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆ یەک لەدوای یەکەکان تووشی کێشە بوون.
هەروەها داوای پتەوکردنی بناغەکانی پەروەردە و راهێنان و گرنگیدان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران دەتوانێت وەڵامی هەڕەشەکان بداتەوە.
ئەم لێدوانە لەکاتێکدا دێت کە زۆربەی بەرپرسانی باڵای ئێران ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕیوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکان.