53
زوومی کلتووری
هونەرمەند ماهیر حەسەن، لە ئێران بووە براوەی خەڵاتێکی سینەمایی.
چەند رۆژی رابردوو لە شاری رەشتی باکووری ئێران، فێستیڤاڵی فیلمی رەشت بەڕێوەچوو، یەکێک لە فیلمە بەشداربووەکانی فێستڤاڵەکە فیلمی ‘ژان’ بوو، هونەرمەند ماهیر حەسەن لە فیلمەکەدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە، یەکێکیشە لە بەرمهێنەرانی فیلمەکە.
‘ژان’ لە فێستیڤاڵی رەشت کاندیدی پێنچ خەڵات بوو، توانی دوو خەڵاتیان بباتەوە، ماهیر حەسەنیش، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو بەدەستبهێنێت.
فیلمی ژان، لەیلا باغ پیراوە نووسراوە و کاری دەرهێنانیشی لەلایەن بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ پیراوە بۆ کراوە.