زووم..
لە میانەی مەڕاسیمی ماتەمینی سری سورەیا ئۆندەر لە ئەستەنبوڵ، لەلایەن کەسێکەوە هێرشکرایە سەر ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە، لەدوای هیرشەکەش ئۆزاڵ گوتی، ئەم جۆرە هێرشانە ساردیان ناکاتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی هێرشیکردووەتە سەر ئۆزگور ئۆزال، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکەی ئاشکرانەکراوە، بەڵام چەند میدیایکی دیکە تورکیا دەڵێن
لەدوای هێرشەکردنەسەر، ئۆزاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، بەرامبەر هیچ کەس رق و کینەی لە دڵ نییە و “ئەگەر بەم جۆرە هێرشانە ساردببوینایەتەوە ئەوا ژیانمان نەدەخستە مەترسییەوە.”
ئۆزاڵ گوتیشی، پێشتریش هەڕەشەیان لیکراوە ئەمە یەکمجار نییە، پێشتریش هەولی کوشتنی سەرکردەکانی پارتەکەمان دراوە.
لە کاردانەوەی هێرشەکەش، دەم پارتی رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە قێزەونە دەکەن کە لە مەڕاسیمی ماتەمینی سری سورەیا ئۆندەر کرایە سەر ئۆزگور ئۆزال.
دەمپارتی دەشڵێت، ئەمە تەنیا هێرش نیە بۆ سەر سەرۆکی گشتیی جەهەپە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ نانەوەی پەشێوی و دژ بەو ژیانە ئاشتی و یەکڕیزی و پاڵشتییە بوو کە سری سورەیا ئۆندەر کاری بۆ دەکرد.
هاوکات، عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاک پارتیش رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر ئۆزگور ئوزال دەکەن و هاوسۆزی بۆ دەردەبڕن.