زووم..
دوای چەندین دانیشتنی دادگا، ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی کەلار دەرچوو.
شیرین ئەمین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و هاوسەری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە لێدوانێکدا بە زوومی گوت، لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011ـی سنووری گەرمیان، سەیوان غازی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی کەلار ئازاری کاوە گەرمیانی دابوو، ئەوکاتیش کاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکردبوو.
گوتیشی، لە ماوەکانی پێشوودا چەند دانیشتنێکی دادگا لەسەر سکاڵاکە بەڕێوەچووە، بەڵام بەرپرسەکەی ئاسایش لە دادگا ئامادەنەبووە، ئەمڕۆش دادوەر بەهۆی ئامادەنەبوونەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەیوان غازی دەرکردووە.
17ـی شوباتی 2011 هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ داواكردنی چاكسازیی لە سیستمی حوكمڕانی ههرێمی كوردستان، خۆپیشاندانێكی جەماوەرییان ئەنجامداو لە ماوەی 62 رۆژی خۆپیشاندانەكاندا 10 كەس شەهیدبوون و زیاتر لە 500 کەسیش برینداربوون.