زووم..
دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل شکستی خۆی لە رێگریکردن لە مووشەکێک راگەیاند، کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، لە نزیک فڕۆکەخانەی تەلئەبیب كەوتە خوارەوە ، بێنی گانتس، سەرۆکی پارتی یەکێتیی نیشتمانی، داوای كرد هێرش بكرێتە سەر ئێران.
ناوبراو رۆژی یەکشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسی؛ هەڵدانی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل نابێت بێوەڵام بمێنێتەوە و بەرپرسیاری ئەوەش ئێرانە، بۆیە دەبێت هێرشی بكرێتە سەر.
گانتس پێزایە “ئێران پاڵپشتی حوسییەکان دەکات لە یەمەن”، بۆیە دەبێت تاران بەرپرسیاری هێرشەكە هەڵبگرێت و هێرشی بكرێتە سەر.
ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن کەوتووەتە خوارەوە.
هەروەها ئاماژەیبە بەوەدا کە چەند هەوڵێک دراوە بۆ رێگریکردن لە مووشەکەکە، بەڵام مووشەكە چوار هێڵی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلی بڕیوە و كەوتووەتە خوارەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، حوسییەکان چەندین مووشەکیان لە یەمەنەوە هەڵداوە، بەڵام تەنها چەند مووشەکێکی لەنێو ئیسرائیل كەوتوونەتە خوارەوە زیانیان هەبووە.
لە بارەی زیانەكانی ئەم مووشەكەی ئەمڕۆ میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، كە هەشت كەس برینداربوون، هەزاران كەس لە شوێنەكانیان خۆیان حەشارداوە، ئەمە جگە لە راگیرانی گەشتی فڕۆكەخانەكە و هێلەكانی شەمەندەفەر و میترۆ.