زووم..
سوپای ئیسرائیل دەستی بە گەڕاندنەوەى سەربازانی یەدەگ کردووە بۆ ریزەکانی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکانی بۆسەر کەرتی غەزە.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، هێشتا گوتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل ئەم زانیارییەی پشتڕاستنەکردووەتەوە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە چەندینجار بەڵێنی زیادکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی داوە. حکومەتی ئیسرائیل پێیوایە فشاری سەربازیی تاکە رێگایە بۆ ناچارکردنی حەماس هەتا بارمتەکان ئازادبکات.
شەوی رابردوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشی کردەسەر قەتەر، کە لەگەڵ میسر نێوەندگیرییان دەکرد بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی سەرجەم ئەو بارمتانەی لای حەماس دەستبەسەرن.
نەتانیاهۆ لە راگەیەندراوێکدا گوتی، ئێستا کاتی ئەوەیە قەتەر واز لەو دوو قسەییەی بهێنێت و یەک جار بڕیاربدات یان لەگەڵ شارستانیەتدا بێت یان لایەنی دڕندەیی حەماس.