40
زووم..
ماڵپەرى تانکەر تراک کە چاودێرى جموجووڵى کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکان دەکات دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا بەشێکى زۆرى کەشتییەکانى خستووەتە لیستى سزاکانییەوە، بەڵام هێشتا کەشتییەکان بە ئاسانى دەگەنە بەندەرەکانى چین.
بەگوێرەى ماڵپەرەکە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لەسەدا 50ـى ئەو کەشتییانەى خستووەتە لیستى سزاکانییەوە کە نەوتى قاچاخ دەگوازنەوە بۆ چین بەتایبەتیش نەوتى ئێران، بەڵام ئەو کەشتییانە بەردەوامن لە گواستنەوەى نەوت و بەئاسانى دەگەنە بەندەرى شاندۆنگ لە چین.
هەروەها دەڵێت، پێشتر ئەمریکا ئەو کەشتییانەى بە کەشتى سێبەر ناودەبرد، بەڵام ئێستا جۆرێکى دیکە پەیدابووە بە کەشتى زۆمبى ناودەبرێن، ئەم جۆرەیان ئەو کەشتییانەن کە لەکارکەوتوون و ماوەیەکى زۆرە کاریان پێنەکراوە، ئێستا کەمێک نۆژەنکراونەتەوە و نەوتیان پێدەگوازرێتەوە.