53
زووم..
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، پێنج هاووڵاتیی ئێرانی دەستگیرکرد، گومان دەکرێت چواریان لە پلاندانان بۆ کردەوەی تیرۆرستی تێوەگلابن.
پۆلیسی شاری لەندەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ناوچەکانی سویندن و مانچستەری گەورە ئەو پێنج کەسە دەستگیرکراون، تەمەنیان لەنێوان 29 بۆ 46 ساڵدایە.
دۆمینیک مۆرفی، سەرۆکی یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بە خێرایی بەڕێوەدەچن و بەچڕی لەگەڵ ئەو کەسانە کەوتوونەتە بەدواداچوون، کە لە ناوچەکەدا بوون.
بە گوتەى مۆرفی، هێشتا لێکۆڵینەوەکە لە قۆناغی سەرەتادایە و بەدوای دیاریکردنی پاڵنەرە جۆراوجۆرەکانی پلانە تیرۆرستییەکەوەن، هەوڵیش دەدەن بزانن هیچ مەترسییەکی پەیوەندیدار بەم پلانە لەسەر هاووڵاتیان هەیە یاخود نا.