زووم..
پێگەی ئەکسیۆس رایگەیاند، پیت هێگسس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەنیازە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات، پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە کە ناویان نەهاتووە دەڵێت، هێگسس لە رۆژی 12ـی ئەم مانگە سەردانی ئیسرائیل دەکات و چاوی بە یزرائیل کاتز، هاوتا ئیسرائیلیەکەی و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت.
ئەکسیۆس دەشڵێت، دواتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات بۆ بەشداریکردن لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە 13ـی ئەم مانگە بەشداری لوتکەی وڵاتانی کەنداو لە سعودیە بکات و دواتریش سەردانی قەتەر و ئیمارات بکات.
سەردانەکەی هێگسس بۆ ئیسرائیل یەکەم سەردانی دەبێت بۆ وڵاتەکە لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی و لەکاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناکۆکن لەبارەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.