135
زووم..
لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر، خۆشکێک بەدەستی براکەی کوژرا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێ، لەدوای کەمتر لە دوو کاتژمێر لە رووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکراوە.
بەڕێوبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پۆلیسى هەولێر دەشڵێ، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کچێک لەلایەن براکەیەوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.
هەروەها پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانیانەوە بەگوێرەى مادەى 406 لە یاسای سزادانى عێراقى دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.