136
زووم..
بەیانى ئەمڕۆ، لە سنوورى قەزای پێنجوێن مێرمنداڵێک بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەش چوارەمین کەسە لە ماوەی مانگێکدا بەهۆی هەورەبروسەکەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زووم، مێرمنداڵەکە تەمەنى 14 ساڵ بووە و رووداوەکەش لە گوندى وریاواى سنوروى پێنجوێن روویداوە و دوای رووداوەکە تەرمەكە رەوانەى نەخۆشخانەى گشتیی پێنجوێن کراوە و دواتر رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی دووی نیسانی رابردوو، ژنێكی تەمەن 34 ساڵ لە گوندی كانی بناوی سەربە چەمچەماڵ، رۆژی 10ـى مانگیش، شوانێکی تەمەن 48 ساڵ لە نزیک گوندی قەرەچەمی سەربە گەرمیان و 30ـى نیسانیش هاووڵاتییەک لەسنوری سەیدسادق بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستداوە.