زووم..
لەسەر هەڵاتنی دوو سزادراو لە زیندانێکی پارێزگای بابل، بەرپرسانی زیندانەکە لە پۆستەکەیان دوورخرانەوە.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە پارێزگای بابل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو دوو سزادراوەی لە زیندانی چاکسازی حلە هەڵاتن، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێزێکی هاوبەش پێکهێنراوە و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هەڵاتووەکەیان دەستگیرکردووەتەوە.
دەشڵێ، وەزارەتەکەیان لەسەر رووداوەکە رێوشوێنی پێویستی کارگێڕی گرتووەتەبەر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانی و ستافی کارگێڕیی زیندانەکەیان لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوەش کراون و بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی راسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی زیندانەکە.
هاوکات عەدنان فەیحان پارێزگاری بابل کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنیە رایگەیاند، دوای هەڵاتنی ئەو دوو زیندانیە، هێزەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هەردووکیان دەستگیرکراونەتەوە.