52
زووم..
بەهۆی هەرەسی زەوییەوە، شەقامێکی سەرەکیی ناوچەی ساریێری شاری ئیستەنبووڵ بە رووی هاتوچۆی هاووڵاتیان داخرا.
ئەو شەقامەی هەرەسی زەوی تێیدا روویداوە، ناوی ئیسکی بویوکە، لەنزیکی ئەو شەقامەوە بناغەی بینایەکی نوێ هەڵکەندراوە، ئەو هەڵکەندنە بووە بە هۆی دروستبوونی هەرەسی شەقامە گشتییەکە. پۆلیس و دەزگای ئاگرکوژێنەوە و ناوەندە فریاگوزارییەکانی دیکە گەشتوون بە شوێنی روداوەکە و ناوچەکەیان دابڕیوە.
بەهۆی هەرەسەکەوە لێچوون لە بۆرییەکی گواستنەوەی گازدا روویداوە، بەوهۆیەوە تەقینەوەیەکی بچووکیش دروستبووە. بەڵام ناوەندەفریاگوزارییەکان رێگرییان لە گەورەبوونی رووداوەکە کردووە.