56
زووم..
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کرد بە نێو هاووڵاتیاندا،بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی ناوخۆی ئەڵمانیا لە تۆڕی ئێکس رەتیدەکردەوە، رووداوەکە هێرشکردن بووبێت و دەڵێت، هەرچەندە رووداوێکی نەخوازراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە ئاماژە بێت بۆ هێرشی تیرۆریستی و ئامانجدار.
دەشڵێت، لە رووداوەکەدا هەشت کەس بریندار بوون، بەڵام برینی سیانیان سەختبووە، یەکێک لە بریندارەکان کە ژنێکی تەمەن 46 ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە.
هێزە ئەمنییەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیرکردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە ئاشکرانەکردووە.