43
زووم..
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئیکس نووسیویەتی: ئێران وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئێن پی تی واتە پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی، مافی تەواوی هەیە سووڕی سووتەمەنی ئەتۆمی هەبێت، چونکە چەندین وڵاتی ئەندامی ئێن پی تی یۆرانیۆمیان پیتاندووە بەبێ ئەوەی چەکی ئەتۆمییان هەبێت.
پەیمانی ئێن پی تی، ساڵی 1968 واژۆکراوە و ئێران یەکێکبووە لە یەکەم وڵاتانی واژۆکەر، عێراقچی جەختی لەوەکردووەتەوە، مافی پیتاندنەوەی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی ئەم پەیمانەدایە.
ئێران جەخت لەسەر مافی پیتاندنەوە دەکاتەوە و گوتوویەتی ئەمە ناکرێت بەهیچ شێوازێک گفتوگۆی لەسەربکرێت.
سێ گەڕی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەچووە، بەڵام گەڕی چوارەم کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە رۆما بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی دیکە بەهۆی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات دواخرا.