59
زووم..
بەگوێرەی ناوەندی ئاماری ئێران، سەرەڕای دابەزینی رێژەی بێکاری بۆ 15.2%، بەڵام کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک بێکارترین پارێزگای وڵات ماوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زۆرێک لە توانا ئابوورییەکانی پارێزگاکە پشتگوێخراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، رێژەی بێکاری لە کرماشان 7.4% زیاترە لە تێکڕای نیشتمانی، ئەم پارێزگایە بە سەرچاوەکانی وەک نەوت، پترۆکیمیایی، سنووری بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، دەتوانێت ببێتە ناوەندی ئابووری رۆژئاوای ئێران.
شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، هۆکاری سەرەکی بەردەوامی بێکاری و نەبوونی ژێرخانی ئابووری و لاوازی پشتیوانی حکومەت بووەتە رێگر لەبەردەم خۆشگوزەرانی ئابووریدا.
لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 29 هەزار هەلی کار تۆمارکراون، کۆچ و زیانەکانی کۆمەڵایەتی بەهۆی بێکارییەوە لەم پارێزگایە لە زیادبووندایە.