زووم..
ئاگرێکی فراوان دارستانەکانی دەوروبەری قودسی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی چۆڵکردنی چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون و داخستنی رێگای سەرەکی بەرەو تەلەبیب
لە دوای رووداوەکە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باری نائاسایی نیشتمانی راگەیاند و داوای یارمەتیی لە وڵاتانی دیکە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی. دیمەکان پیشانیدەدەن ئاگرەکە بە درێژایی رێگای سەرەکیی نێوان قودس و تەلئەبیب، بڵێسەی سەندووە.
بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند ئیتاڵیا و کرواتیا بڕیاریانداوە سێ فڕۆکەی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر رەوانەی ئیسرائیل بکەن، هەروەها داوای هاوکاری لە یۆنان، قوبرس و بولگاریا کراوە.
لە ئیسرائیل 120 یەکەی ئاگرکوژێنەوە و دەیان تیم و فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئامادەکراون و سوپاش هێزی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکان، تا ئێستا لانیکەم 20 کەس بریندار بوون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، ئەمە جگەلەوەی نۆ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون چۆڵکراون. پۆلیس رایگەیاند کە پلەی گەرمیی بەرز و بای بەهێز بوونەتە هۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە.