زووم..
پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە هاوینەهەواری دوکان کۆبوونەوە و مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتیی شاندەکانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کرا و چاوەڕێدەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلا کرابێەوە و باس لە دابەشكردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت کرابێت..
هەروەها لە کۆبوونەوەکەشدا عەزیز ئەحمەد سەرۆکی تیمی “هەژماری من” بەشداریی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، پۆستەکان و شێوازی دابەشکردنیان تەوەری کۆبوونەوەکە بووەو یەکێتی دەیەوێت هاوبەش بێت لە پێکهێنانی حکومەتدا نەک بەشدار.
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و دوای زیاتر لە شەش مانگ تا ئێستا وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.