40
زووم..
پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە هاوینەهەواری دوکان لە کۆبوونەوەدان و مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتیی شاندەکانیان دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕێدەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێنەوە و باس لە دابەشكردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، پۆستەکان و شێوازی دابەشکردنیان تەوەری کۆبوونەوەکەیە و یەکێتی دەیەوێت هاوبەش بێت لە پێکهێنانی حکومەتدا نەک بەشدار.
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و دوای زیاتر لە شەش مانگ تا ئێستا وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.