زووم..
ئەندامێکی شاندنی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچە تەواوکردووە، سەرچاوەیەکی دیکەش دەڵێت، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی لیستی مووچە دەکرێت.
ئەو ئەندامەی شاندنی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەڵێت، چاوەڕێن ئەمڕۆ راپۆرتی کۆتایی وردبینییەکە بخرێتە بەردەم تەیف سامی و ئەویش لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران دەیدات بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو واژۆی لەسەر بکات و پارەی مووچە بنێرێت.
سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، سەرجەم گەنجینەکانیان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن چونکە لەنزیکترین کاتدا بەغداد پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێرێت.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە زووم لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، چاوەڕێدەکرێت رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەستبکرێت بە رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ مووچە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چوار بۆ پێنجی مانگی داهاتوو، کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.