47
ئینتەر مەیامى نەیتوانى پارێزگارى لە پێشکەوتنەکەى بکات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بە داڵاس دۆڕا.
لە هەفتەى دەیەمى خولى تۆپى پێى ئەمریکا، یانەى ئینتەر مەیامى، بەبێ ئامادەبوونى لیۆنێل مێسى و لویس سوارێز، میواندارى یانەى داڵاسى کرد.
ئینتەر مەیامى هەرچەندە سەرەتا بەجیاوازى دوو گۆڵ پێشکەوت، بەڵام دواتر لەبەرچاو مێسیدا ریمۆنتاداى بەسەردا کرا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند.
بەمەش ئینتەر مەیامى، کە لە چاو یانەکانى دیکەدا یارییەک کەمترى کردووە، بە 18 خاڵ بۆ پلەى پێنجەمى ریزبەندى کۆمەڵەى رۆژهەڵات دابەزى، داڵاسیش، کە دواى چوار یارى بەبردنەوە شادبووەوە، لە پلەى شەشەمى کۆمەڵەى رۆژئاوادایە و 15 خاڵى هەیە.