زووم..
بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارانى کۆریای باکوور دانیان بەوەدا نا، هێزی سەربازییان بۆ پاڵپشتی روسیا ناردووەتە ئۆکراین.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، یەکەی لاوەکی هێزە چەکدارەکانى کۆریای باکوور، بەشداری چەندین ئۆپراسیۆنیان کردووە لە هەرێمی کۆرسک، هاوشانى روسەکان جەنگاون بۆ کۆنترۆڵکردنی هەرێمەکە لەدەست ئۆکراین.
یەکە لاوەکییەکانی سوپای کۆریای باکوور، لە زاری کیم جۆنگ ئون، سەرۆکى ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، هەموو ئەو سەربازانەى لەپێناو دادپەروەریی جەنگاون، پاڵەوانن و نوێنەرایەتى شەرەف و شکۆی نیشتمان دەکەن، لە پیۆنگ یانگ مۆنمێنتى یادگارییان بۆ دروستدەکرێت.
هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتى بەرگریی کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتى پیشێلکردووە و دواجار دانینا بە ئەنجامدانى تاوانکاریی.
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ روسیا بۆ یەکەمجار دانی بە بوونی جەنگاوەرانى کۆریای باکوور نا لە جەنگی ئۆکراین.