69
زووم..
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی شاندەکانیان دەکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیای حزبەکەی گوتووە، کۆبوونەوەکە لە هاوینەهەواری دوکان بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەیست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلا بکرێنەوە.