42
تایمز
- پارتی کرێکاران بەنیازە پێشنیازێک بداتە حکومەتی بەریتانیا بۆ بەرزکردنەوەی موچەی کارمەندانی تەندروستیی، پاشئەوەی نرخی کەلوپەل لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
- یاریکردنی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیی “دڵ”ی منداڵەکان
- خۆپیشاندانی کرێکارانی هێڵەکانی گواستنەوە لە بەریتانیا بەردەوامە، خۆپیشاندەان توندوتیژییان بەرامبەر دوو منداڵ بەکارهێناوە لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە
دەیلی تەلەگراف
- شازادە هاری و مێگانی هاوسەری تۆمەتیان ئاڕاستەکراوە بەهۆی ئەوەی لە زنجیرە دۆکیۆمێنتارییەکەی نێتفلێکسدا سوکایەتییان بە خێزانی شاهانەی بەریتانیا کردووە
- حکومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی کە لەمەودوا پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی خێرایی با لە وڵاتەکە
- هەزار و 200 خوێندکاری زانکۆ لە ئێران ژەمە خواردنەکانیان فڕێدەدەنە سەر شەقام پاشئەوەی بۆیان دەردەکەوێت “ژەهراویبوون”
گاردیان
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا تەقە لە شوێنی هەستیاری ژنانی خۆپیشاندەر دەکەن
- بەهۆی سوککردنی رێکارەکانی تەندروستی، ئەگەر هەیە مەترسییە تەندروستییەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی چین زیاترببێت
- هەوڵەکانی ئۆکراین و نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامن بۆ دورخستنەوەی سوپای رووسیا لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا
فاینەنشیەڵ تایمز
- ئیکسۆن مۆبیل، کە گەورەترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریکایە، لە سێ ساڵی داهاتوودا بەبەهای 50 ملیار دۆلار پشکەکانی لەبازاڕدا دەخاتەڕوو
- ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسای بەرگریی پەسەند دەکات، یەکێک لە بڕگەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازییە بۆ تایوان
- شی جینپینگ سەرۆکی چین خۆشحاڵە بە دەستپێکردنی سەردەمێکی تازە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە