34
زووم..
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، کەسوکاری شەهیدانی ناوچە جێناکۆکەکان بە گوێرەى یاسای پەسەندکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و سودمەند دەبن لە یاساکانى تایبەت بە خوێندنى باڵا.
شاندی دامەزراوەى شەهیدانى عێراق و راوێژکاری سەرۆکوزیرانى عێراق بۆ کاروباری شەهیدان، لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بە مەبەستى یەکخستنى تایبەتمەندی و سوودوەرگرتنی کەسوکاری شەهیدانى ناوچە جێناکۆکەکان لە خوێندنى باڵا، کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە رێبوار تەها گوتی، لەسەر داوای ئێمە شاندەکە هاتوونەتە کەرکوک، بەگوێرەى ئەو یاسایەى پێشتر لە پەرلەمانى عێراق پەسەندکراوە، لەمەولا کەسوکاری شەهیدانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەگوێرەى هەمان یاسای پەسەندکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.